Making-of Kurdo Musik
ئه‌م كاره‌م بۆ هاوڕێ كوردۆ مسته‌فا كرد له‌ساڵی 1996 له سوید, گۆتلاند به هاوكاری براو مامۆستا مامۆستا سالار سه‌عید پاش چه‌ند دانیشتنێك له‌گه‌ڵ كوردۆ، بڕیارماندا ئه‌م كاره به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین و وه‌ك كارێكی هونه‌ری.
بیرۆكه‌ی كاره‌كه له‌گه‌ڵ كوردۆ به‌یه‌كه‌وه دامانڕشت ، پاشان بۆ گه‌ڕان به‌دوای شوێنێكدا كه بواری بلوبۆكس ی تیابێت، به‌داخوه هیچ شوێنێكمان ده‌ستنه‌كه‌وت. پاش په‌یوه‌ندیكردن به‌سالاراوه كه ئه‌وسا قوتابی بوو له زانكۆ. سالار ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه شوێنی وێنه‌گرتنه‌كه‌مان بۆ دابین بكات له‌و زانكۆیه‌ی كه خۆی خوێندكاربوو لێی. هه‌ربه‌هه‌مانشێوه ئامه‌ده‌یی ده‌ربڕی به‌دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی وێنه‌گرتن وه‌ك كامێرا ، ڕوناكی، مایكرفۆن و هه‌روه‌ها ژوری بلووبۆكسه‌كه‌ش كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ وێنه‌مان تیاگرت. هه‌ر سالار خۆی كاری وێنه‌گرتنه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و توانیمان له‌و دووڕۆژه‌دا كاری ووێنه‌گرتنه‌كه‌ی ته‌واو بكه‌ین. بۆیه سوپاس وپێزانیێكی زۆرم بۆ مامۆستا سالار هه‌یه .ئه‌مه‌ی ئه‌یبینن ته‌نها ڕوناكیه‌كه له پشت كامێراه‌وه كه چۆن كاره‌كه كراوه. بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی گرنگیان هه‌یه له‌وبواره‌دا سه‌رنجیان بۆلای كاره‌كه ڕابكێشرێت. ئه‌و پرۆگرامانه‌ی به‌كارهاتون بریتین له
Adobe Photoshop، Adobe Illustrator، Adobe After Effects، Adobe Premiere، Cinema 4D، PF Hue, PFTrack
ئه‌مه‌ش كۆتایی به‌رهه‌مه‌كه‌یه