Menü

fotografie3


ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپێک لە ڤییەنا بەڕێوەدەچێت و وەزیرانی نەوتی ئەندام لەو رێکخراوەیە گەێشتوونەتە شوینی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە لە نووسینگەی سەرەکی رێکخراوی ئۆپێک لە ڤییەنا. 

بریارە ئەمرۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوت و وزەی ئۆپێک بەڕێوەبچێت و سبەی شەممە 23-6-2018 کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن لەگەڵ وەزیرانی وزەی وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوی ئۆپێک بە سەرۆکایەتی رووسیا. بەو پێیەش چارەنووسی رێککەوتنە مێژووییەکان دیاری دەکەن کە لە ساڵی 2017 وە چووە بواری جێبەجێکردن و بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکەی 80 دۆلار.

سعودیە و رووسیا پێشنیازیان کردووە رۆژانە 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر بخرێتەڕوو ، بەڵام رووبەڕووی ناڕەزایەتی تووندی ئێران و عێراق و ڤەنزۆیلا بوونەتەوە.

وەک هێمایەک بۆ تووندبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران کۆبوونەوەیەکی رۆژی پێنجشەممەی نێوان ئەندامانی ئۆپێکی بەجێهێشتووە کە کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاریی بووە بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئۆپێک.

ئەلەکساندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی رووسیا گوتی: „دۆستان، من پێموایە کۆبوونەویەکی باشمان هەبووە ئەمرۆ و  دەتوانین بگەینە رێککەوتن. پێموایە زۆر ئاشکرایە ئەگەر ئەو هاوکارییە بەهێزەی نێوان بەرهەمهێنەرانی نەوت نەبووایە ئێستا رەوشی بازاڕی زۆر ئەستەمتر دەبوو. ئێستا دەبینین کە بازاڕی نەوت بەرەو هاوسەنگبوون چووە، بەڵام زۆر گرینگە رێگە نەدەین کە بازاڕی نەوت ناجێگیر ببێت“.

fotografie3

0 Kommentare Antworten

    Kommentieren

    Ihr Kommentar(Button klicken zum Senden)

    Teilen

    This is a unique website which will require a more modern browser to work!

    Please upgrade today!

    Deprecated: Directive 'allow_url_include' is deprecated in Unknown on line 0